دوای کردنی ژیانامەکەی بە فیلم ئێران کارێکی دیکەش بۆ سولەیمانی دەکات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 17/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی پەروەردەی ئاشکرایدەکات، داستانەكانی قاسم سولەیمانی دەخرێتە نێو پرۆگرامی خوێندنەوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، وەزارەتی پەروەردەی ئێران داستانەكانی قاسم سولەیمانی خستە نێو پرۆگرامی خوێندنەوە، وەک مەنهەجی خوێندن بە خوێندکاران دەدرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە فەهیم دانش، راوێژکاری سەرۆکت دەزگای رادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئێران هەفتەی پێشوو، بڵاویکردەوە، فیلمێکی بەڵگەنامەیی بڵاودەکەنەوە کە لە ٤٠ بەش پێکهاتووە و باسی قاسم سولەیمانی سەرۆکی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەکات.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی ٣ی ١ی ٢٠٢٠، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کاروانێکی چەکداریی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد.

بەهۆی بۆردومانەکەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا