داواکاری گشتیی ئەنقەرە رۆژی شەممە بە تۆمەتی "ئەشکەنجەدانی هاوسهرهكهی" لێکۆڵینەوەی لە مەنسوور ئیشک پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە بازنەی مووش دەستپێکرد.
راگەیاندنەکانی تورکیا ئاشكرایانكرد، ئەبرو ئیشکی هاوسهری مەنسوور ئیشک ئەو سکاڵایەی کێشاوەتەوە کە بەهۆی رووداوەکەوە لەسەر هاوسهرهكهی تۆماری کردبوو، بەڵام دوای رووداوەکە یەکەمین دادگای خێزانیی ئەنقەرە سزای شەش مانگ دوورخستنەوەی بۆ ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە دەرکرد.
داواکاری گشتیی ئەنقەرە رایگەیاندووە، بە تۆمەتی "ئەشکەنجەدانی هاوسهرهکەی بە ئەنقەست" لێکۆڵینەوەی لە مەنسوور ئیشک پەرلەمانتاری هەدەپە دەستپێکردووە و کەیسەکەی بۆ نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانی پەرلەمانتاران گوازراوەتەوە.
پارتیی دیموکراتی گەلان ماوەی چەند رۆژێکە بۆ دوورخستنەوەی ئەو پەرلەمانتارە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.