داوا لە پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی دەکرێت کۆتایی بە دیاردەیەکی "قێزەون" بهێنن

کوردستان 19/07/2020

Alternate Text

رێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کورد لە کەمپینێکدا بەناوی "کەمپینی ئەم شارە مەشێوێنن" داوا لە پارێزگار و قائیمقامی سلێمانی دەکەن کۆتایی بە دیاردەی باندی قەرەجەكانی دووڕیانەكانی سلێمانی بهێنن.

ئەو رێکخراوە لە نوسرواوەکەدا رایانگەیاندووە، ئێمە وەك كۆمەڵێك چالاكی مەدەنی لە سلێمانی لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە ئەم شارەو ناوبانگەكەی و دۆخی ئێستای تەندروستی ئەم شارە ، داواتان لێدەكەین دیاردەی باندی قەرەجەكانی دووڕیانەكەی سلێمانی كۆتایی پێبهێنن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئێستا بووەتە دیاردەیەكی قێزەون و پەلاماری خەڵك دەدەن و بەزۆر سواری ئۆتۆمبێلی خەڵك دەبن و سەرانەو پارە لەخەڵك دەسەنن جگە لەوەی لەم كاتەدا تەندروستی كۆمەڵگە گرنگە.

رێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کورد داوایان کردووەو دەڵێن، تكایە بە هانای ئەم شارەوە وەرن و كۆتایی بەو دیاردە قێزەونە بهێنن كە ئەو جۆرە باندانە لەم شارە ناو بەناو دروستی دەكەن،  بەرپرسیارێتی ئەم كۆمەڵگەیە لە ئەستۆی ئێوەدایە و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی ئەم شارەش تكایە بنبڕی ئەم باندانە بكەن كە ئێستا ترافیكەكانی ئەم شارە بەكرێ دەدەن.

دەقی راگەیاندراوەکەی رێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کورد

ـ ‎بۆ / پارێزگاری سلێمانی/بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ
کاك ئاوات قائمقامی سلێمانی
دەزگای ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی
داواكاری گشتی سلێمانی  
ئێمە وەك كۆمەڵێك چالاكی مەدەنی لە سلێمانی لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە ئەم شارەو ناوبانگەكەی و دۆخی ئێستای تەندروستی ئەم شارە ، داواتان لێدەكەین دیاردەی باندی قەرەجەكانی دووڕیانەكەی سلێمانی كۆتایی پێبهێنن. كە ئێستا بووەتە دیاردەیەكی قێزەون و پەلاماری خەڵك ئەدەن و بەزۆر سواری ئۆتۆمبێلی خەڵك دەبن و سەرانەو پارە لەخەڵك ئەسەنن جگە لەوەی لەم كاتەدا تەندروستی كۆمەڵگە گرنگە.  تكایە بە هانای ئەم شارەوە بێن و كۆتایی بەو دیاردە قێزەونە بهێنن كە ئەو جۆرە باندانە لەم شارە ناو بەناو دروستی دەكەن.  بەرپرسیارێتی ئەم كۆمەڵگەیە لە ئەستۆی ئێوەدایە و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی ئەم شارەش تكایە بنبڕی ئەم باندانە بكەن كە ئێستا ترافیكەكانی ئەم شارە بەكرێ دەدەن . 
ڕێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کورد
کەمپینی ئەم شارە مەشێوێنن

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا