وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد رێژەی ٦٥،٤٪ی توشبوان چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی تەمموز بڵاویکردووەتەوە، دوو هەزار و ٣١٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە.
هاوکار ئاشکراشی کردووە، دوو هەزار و ٣٦ کەس چاکبوونەتەوە و ٩٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا رێژەی چاکبوونەوە بە ڤایرۆسەکە ٦٥،٤٪ە کە دەکاتە نیوە زیادتری توشبوان.