سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا مامەڵەکردن بە دراوی تمەن دروست نییە و رەنگە خەڵکێکی زۆر تووشی زیان بکات.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، له ئێستادا ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی تمه‌ن ده‌كڕن به مه‌به‌ستی قازانج له ماڵه‌وه دایده‌نێن تاكو دواتر به نرخێكی گرانتر بیفرۆشنه‌وه، كارێكی دروست نیه و ده‌كرێت توشی زه‌ر و زیان بن، چونكه وەکو قومار وایە.
روونیشیکردووەتەوە، هاووڵاتیان ده‌توان ته‌نها بڕێكی كه‌م تمه‌ن بكڕن، به‌شی سه‌فه‌رێك یاخود به گوێره‌ی پێداویستی و بارودۆخی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان، نەک توشی زیان ببن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی تمەنی ئێرانی هاوڵاتییەکی زۆر روویان لە کڕینی تمەنی ئێرانی کردووە.