سەرۆکی تیمی ناشتنی مردوانی کۆرۆنا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چوار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
شێخ عەبدوڵا سەنگاوی، سەرۆکی تیمی ناشتنی مردوانی کۆرۆنا لە سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
روونیشیکردووەتەوە، دوو کەسیان خەڵکی سلێمانین و کەسێک خەڵکی چەمچەماڵەو کەسێکیش خەڵکی کەرکوکە.