ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف لەرێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گەیشتە هەولێری پایتەختی کوردستان و لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا.
بڕیارە ئەو بەرپرسە ئێرانییە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم کۆببێتەوە.
لەدوای وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئێران، جەواد زەریف چوارەم جارە سەردانی هەرێم دەکات.