وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ئەمڕۆی توشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات ٢٥٦ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ئاماری ئەمڕۆی توشبوانی کۆرۆنا لە هەرێم رایگەیاند، ٢٥٦ حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە ١٢٤ حاڵەتیان لە پارێزگای هەولێر بووە.
هاوکات ئاشکراشی کردووە، ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣٣ کەسیش چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.