بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، گەر دۆخی کۆرۆنا بەرەو باشی بڕوات پێشبینی دەکرێت لە ١٥-٢٠ی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن دەست پێبکاتەوە.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەی پەروەردەی سلێمانی بە BMC راگەیاند، بە نیازین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە ئەنجام بدەین، سەبارەت بە رێوشوێنەکانی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و وەرگرتنی قوتابیان لە باخچە و خوێندنگاکان و چەند پرسێکی دیکە.
باسی لەوەشکرد، بەوەی کە بڕیاردراوە یەکی ئەیلول تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، دەست پێبکات، گەر رەوشی تەندروستی بەرەو باشتر بچێت پێشبینی دەکرێت لە ١٥-٢٠ی ئەیلول زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێبدرێت.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی جەختیلەوەشکردەوە، دەبێت هەوڵبدەین مانگی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندن مەنهەجی ساڵی رابردووی خوێندن بخوێندرێت، بە تایبەت بۆ خوێندکارانی یەکەمی سەرەتایی، ئەمانە و چەند پرسێکی گرنگی دیکە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری لێدەدەین.
سەبارەت بە تازەکردنەوەی گرێبەستی خوێنکارانی باخچە ئەهلییەکان و خوێندنگا ئەهلییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، دڵشاد عومەر داوای لە دایکان و باوکان کرد تا بڕیاری نوێی ئەنجومەنی وەزارەت دەرنەچێت گرێبەستەکانیان نوێ نەکەنەوە.