پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

کوردستان 19/07/2020

Alternate Text

بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاووتوێ بکات و سەرچاوەیەکیش ئاشکرای دەکات یەکێتی کۆبوونەوەکان هەڵدەپەسێردرێت.

 

بەڵێن ئیسماعیل پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چەند پرسێکەوە بەڕێوە بچێت.

ئاشکراشی کرد، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی وەک(دۆخی ناوچە سنوریەکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، رەوشی تەندروستی و چەند پرسێکی تایبەتی دیکە تاووتوێ بکرێت.

باسی لەوەشکرد، سەرۆکایەتی پەرلەمان بە نوسراو میوانداری وەزیرە پەیوەندیدارەکان و سەرۆکی حکومەتی کردووە ئامادەی کۆبوونەوەکە بن.

 

سەرچاوەیەکیش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە BMC راگەیاند، یەکێتی بە نیازە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان هەڵپەسێرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا