Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ سعودییه‌ دواخرا

عێراق

بینراو 92

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی شای سعودییه‌ و گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌، سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ ئه‌و وڵاته‌ دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ته‌مموزی 2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە یەکەم گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵات، سەردانی سعودیە بکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگی پەیوەست بە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا و ناوچەکە تاوتوێ بکات.

دەوترێت، شا سەلمان بەهۆی هەوکردنی زراوەوە رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ریاز کراوە بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی.

فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاندووە، بەهۆی تێکچوونی تەندروستی شا سەلمانەوە سەردانی مستەفا کازمی بۆ ریاز دواخراوە.

شا سەلمان تەمەنی ٨٤ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٥ وە حوکمی سعودیە دەکات. 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP