ژنە پارێزەرێكی كورد ژیانی لە مەترسیدایە

کوردستان 20/07/2020

Alternate Text

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، بەندكراوێكی سیاسی لە بەندیخانەی قەرچەكی وەرامین لە مانگرتن بەردەوامە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سوهەیلا حیجاب پارێزەر و چالاكی مەدەنی خەڵكی كرماشان لە بەندیخانەی قەرچەكی وەرامین، پاش تێپەڕینی ٣٤ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن هێشتا بەردەوامە لە مانگرتنەكەی.

ئاشكراشیكرد، هەرچەند ناوبراو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بەڵام هێشتا لە بەندی كەرەنتینەی بەندیخانەی قەرچەكی وەرامین لە هەموو پێداویستییەك و چارەسەر و هەموو چاوپێكەوتنێكی خانەوادەكەی بێ بەشە.

سوهەیلا حیجاب، پارێزەر و چالاكی مەدەنی خەڵكی كرماشان لە 16ی مانگی ڕابردووەوە دەستی بە مانگرتن كردووە و داوا دەكات بیگوازنەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا