بە وێنە... کچە کوردێک نزیکەی نۆ هەزار دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی

کوردستان 20/07/2020

Alternate Text

پۆلیسی زاخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، دوێنێ له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای زاخۆ كچێكی ٢٤ ساڵان دوای ئه‌وه‌ی هه‌شت هه‌زار و ٨٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی له‌ بازاڕ ده‌دۆزێته‌وه‌، له‌ڕێگای پۆلیسەوە ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه‌.

دیلان سەلیم ئەو کچەى قەزاى زاخۆیە کە پارەکەى بۆ خاوەنەکەى گەڕاندوەتەوە و دەڵێت، ئێوارەى رۆژى یەکشەممە، سەردانى بازاڕى زاخۆم کرد و جزدانێکى پیاوانەم دۆزییەوە کە بڕێکى زۆر دۆلارى ئەمریکى تێدابوو، دواى گەڕانەوەى بۆ ماڵەوە، پەیوەندیم بە پۆلیسى زاخۆوە کرد و دواتر پۆلیس پەیوەندى پێوەکردم کە خاوەنەکان دۆزیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، خاوەنەکەى وتویەتى کە ئەو رۆژە بڕى هەشت هەزار و ٨٠٠ دۆلارى ئەمریکى ونکردووە و دەرکەوت پارەکە هى ئەو کەسەیە، منیش پارەکەم بۆ گەڕاندەوە،

دیلان سەلیم دەشڵێت، هەستێکى خۆشى بۆ دروستبووە کە ئەو پارەیەى بۆ خاوەنەکەى گەڕاندووەتەوە و خەڵکیش زۆر پێشوازییان لەو کارە کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا