کتێبی ژووری رووداوەکان لە نوسینی جۆن بۆڵتن کرا بە کوردیی

هەمەرەنگ 20/07/2020

Alternate Text

 دارەوان حاجی حامید لێپرسراوی ناوەندیی فەرەنسا و سەرۆکی دامەزراوەی سەنتەری فەرەنسی کوردیی بۆگەشە پێدانی پەروەردە و کلتور بە (BMC) راگەیاند، کتێبی ژووری ڕووداوەکان لە نوسینی جۆن بۆڵتن مان کرد بە کوردیی ئەم حەفتەیە خوێنەران دەتوان لە مەکتەبەکانی هەرێمی کوردستان بیکڕن.

دارەوان ئامانجی کتێبەکەی ڕونکردوە و وتی،  ئەرکى ئەم وەرگێڕانەم وەک ئەمانەتێکی مێژوویي و ئەخلاقی گرتە ئەستۆ، كەهەڵوێست و سیمای ڕاستەقینەی دەوڵەتان ئاشكرادەكات، کە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا ئامادەن پشت لە کورد و کوردستان و گەلانی چەوساوە بکەن.

وتیشی، بێگومان وەرگێڕانی ئەم کتێبە بە مەبەستی دژایەتی وڵاتێک، یان بەرژەوەندی لایەنێک، یاخود کەسایەتيیەک ئەنجام نەدراوە، بەڵكو لەبەر ئەوەی جۆن بۆڵتن لەکتێبەکەیدا باسی كورديشی كردووە، زۆرێک لە سیاسیەکان و ڕۆشنبیرانی کوردستان
خواستێکی زۆری  هەيە بۆخوێندنەوەو زانینی ناوەرۆکەکەی، بۆیە لە ڕوانگەی خزمەتکردن بە کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان و شەیدایانی خوێنەرانی کتێب، ئەم کتێبەمان وەرگێڕا.

دارەوان روونیشیكرده‌وه‌، دوای رەزامەندی نوسەر کتێبەکە واتە جۆن بۆلتن و وەرگرتنی ژمارەی سپاردن بۆ وەرگێرانی کتێبەکە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٨ ی ٦ ی ٢٠٢٠ تەمەنی وەرگێڕانی ئەم بەرهەمە، تەنها بیست ڕۆژ بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بێگومان ئەگەر کتێبێکی لەم جۆرە وەربگێڕیت و هاوکاری نەکرێيت لە وەرگێڕاندا، لەو بڕوایەدام پێویستي بە زیاتر لە شەش مانگ دەبێت، دیارە بە سوپاسەوە بە هاوکاری تیمە بەڕێزەکەم لە دامەزراوەی سەنتەری فەرەنسی کوردی بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و کلتور لە لایەک و هاوڕێیانی ئازیزم لەلایەكی تر، بە تایبەتی هەریەک لە دکتۆر شرام مصطفی هەورامی بەڕێوەبەری پەیمانگای فێربوون، قەڵا کریم محمد، ئاردین شاهۆ حسن، کۆژیر أکرم عارف وەرگێڕانی ئەم کتێبە خێرا کراو بە چاپ گەیەندرا.

لە کۆتای قسەکانیشی دا دارەوان وتی ئەم کتێبە بەهایەکی تایبەتی ئەبێت، لە ڕووی وەرگێڕانەوە بۆ زمانی کوردی، و بە تایبەتی بۆ ئەو خوێنەرانەى کە ناتوانن لە ڕێگەی زمانی یەکەمى کتێبەکەوە لەمەبەستەکانی بگەن ، دارەوان کتێبەکەشی پێشکەش کردوە بە هەموو شەهیدانی کوردستان ، کە مۆمی سەرفرازیی دواڕۆژیان بە خوێنی خۆیان داگیرساند.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا