نه‌جمه‌دین كه‌ریم رایگەیاند، توركیا هه‌میشه هێرشی كردوەته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هێرشه‌كه‌شی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ته‌نها دژی لایه‌نێك نییه، كه ئه‌و ده‌ڵێت په‌كه‌كه‌یه و تیرۆریستن، به‌ڵکو دژی كورده به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م هێرشه له عه‌فرینه‌وه ده‌ستی پێكرد، پاشان سه‌رێكانی و گرێسپی گرته‌وه، دەشڵێت، "له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه راسته كه توركیا پێش هێرشه‌كانی نوێنه‌ری ناردوەته به‌غدا و عێراقی ئاگاداركردوەتهوه".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سەر هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "به‌ڕاستی ئه‌م هێرشه‌ی توركیا ڕاسته دڕندانه‌تره و فراوانتره، به‌ڵام توركیا هه‌میشه هێرشی كردوەته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هێرشه‌كه‌شی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ته‌نها دژی لایه‌نێك نییه، كه ئه‌و ده‌ڵێت په‌كه‌كه‌یه و تیرۆریستن، به‌ڵکو دژی كورده به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م هێرشه له عه‌فرینه‌وه ده‌ستی پێكرد، پاشان سه‌رێكانی و گرێسپی گرته‌وه، ئێستا توركیا به‌ته‌مایه رێگایه‌ك بكاته‌وه، له سنوری خۆیه‌وه به‌ناو خاكی كوردستانی سوریا هه‌تا ده‌گاته ته‌لكۆچه‌ر پاشان ده‌گاته ڕه‌بیعه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو كاره‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌هه‌رێمی كوردستاندا تێنه‌په‌ڕێت".
وتیشی، ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات دوژمنایه‌تی كورده به گشتی، "پێمخۆشه به‌بیری خه‌ڵكی بهێنمه‌وه، كه حكومه‌تی توركیا هیچ كاتێك نه‌یوتوه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ده‌ڵێت ئیداره‌ی سه‌روی عێراق، له به‌رئه‌وه به‌ڕاستی دانی به هه‌رێمی كوردستان-یشدا نه‌ناوه كه له ده‌ستوری عێراقدا به‌هه‌مو پێكهاته‌كانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ردراوه".
ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت توندڕه‌وه‌كانی توركیا و ناشنالستهكانی توركیا هه‌موی هار بكات و دژی خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك له هه‌رێمی كوردستان به ته‌نها، به‌ڵكو له ناوخۆی توركیا
نه‌جمه‌دین كه‌ریم باسی لەوەشکردوە، "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان ده‌یكات ده‌یه‌وێت توندڕه‌وه‌كانی توركیا و ناشنالستهكانی توركیا هه‌موی هار بكات و دژی خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك له هه‌رێمی كوردستان به ته‌نها، به‌ڵكو له ناوخۆی توركیا ئه‌مه هه‌موی سه‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و میلله‌تی كورد ده‌چه‌وسێنێته‌وه له توركیا، مافه‌كانی پێشێلكردوه، له په‌رله‌ماندا ناتوانن قسه بكه‌ن و دوای ئه‌وه زیندانی دەكرێن به بیانوی جیاواز، سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان كه هه‌ڵبژێردراون، لە کۆی 65 نزیكه‌ی 50ی ده‌ركراون به‌شێكی زۆریشیان له زیندانن".
ئەوەشی خستەڕو، بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و موسڵ هه‌میشه توركیا یادی عوسمانیه‌ت و یادی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه، كه ویلایه‌تی موسڵ كاتی خۆی به‌شێك بوه له توركیا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به بیر خه‌ڵك ناهێنێته‌وه، كه ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان كه له توركیا بوه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان نوێنه‌ری خۆیان هه‌بوه له په‌رله‌مانی توركیا، له ئیستانبوڵ به‌ناوی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم روونیشكرده‌وه، "من باوه‌ڕناكه‌م ئه‌م مه‌به‌سته‌ی ئه‌ردۆگان سه‌ركه‌وتوبێت، راسته له‌سه‌ر سنوره‌كان هێرش ده‌كات و بێده‌نگیش هه‌یه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا-وه به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه، به‌ڵام ئه‌م هێرشانه زیاتر خه‌ڵكی سیڤیلی گرتوەته‌وه نه‌ك ته‌نها كورد و موسوڵمانه‌كان، به‌ڵكو دیانه‌تی تریشی گرتوەته‌وه له شه‌نگال و شوێنی تر یه‌زیدییه‌كانی گرتوەته‌وه، له مه‌خمور پهناههندهكانی گرتوەته‌وه، كه ئه‌مانه به‌بڕیار و چاودێری ی‌و ئێن له‌وێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ی‌و ئێنیش له‌مه‌دا بێده‌نگه وه‌ك له زۆر شتی تردا به‌رامبه‌ر به كوردستان بێده‌نگه، به‌ڵام دۆخی جیهانی و ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه ئێستا هه‌یه به توركیا ناگوڕێت، كه كه‌ركوك و موسڵ بخاته‌وه سه‌ر توركیا، گوایه په‌یمانی لۆزان له 23 ته‌واو ده‌بێت و توركیا دوای ئه‌وه مافی خۆی بیگێڕته‌وه سه‌ر توركیا".
لەبارەی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هێرشی توركیا، بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان د. نه‌جمه‌دین باسی له‌وه‌كرد، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و ئه‌مه پێشێلكاری سه‌روه‌ری عێراقه، مه‌خمور ئه‌مڕۆ به‌شێك نییه له ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌ژێر ده‌ستی پارێزگای موسڵه، كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، شه‌نگال به‌شێك نییه له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو قه‌زایه‌كه له ناو پارێزگای موسڵ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه ته‌نها بۆ هه‌رێمی كوردستان نییه، بۆ هه‌مو كوردستانه ئه‌و شوێنانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن.
رونیشیکردەوە، "له‌و بڕوایه‌دام، كه ڕاسته پێش ده‌ستپێكردنی ئه‌م هێرشانه نوێنه‌ری توركیا هاتونه‌ته به‌غدا و حكومه‌تی عێراقییان ئاگاداركردوەتهوه، كه‌وا ئه‌م هێرشانه ده‌ستپێده‌كات و ئه‌مه دژی تیرۆریزمه، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی باڵوێزی توركیای كرد، باڵوێزی توركیا وتی ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی باش بوه، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق-مان بینیوه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه جارێكی دیکە هه‌لیان بۆ ڕێكخستین كه شه‌ڕی ئێمه دژی تیرۆریزم هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌وه‌شی خسته‌روو،" عێراق بێده‌نگه له‌وانه‌یه له‌لای گرنگ نه‌بێت ئه‌م هێرشانه دژی هه‌رێم-ن، به‌ڵام له‌ناو عێراقدا خه‌ڵك وای بیر لێده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه دژی كورده دژی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مه هه‌رێم لاواز ده‌كات له دانوستانه‌كانی كه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستیپێكردوه و ده‌ستی به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات ئه‌مه هۆیهكەیە، له‌وانه‌شه خۆی به‌بێ ده‌سه‌ڵات دابنێت كه هیچی پێ ناكرێت، عێرق له دوای 2003 یه‌وه زۆر وڵاتی دنیا ده‌ستی له كاروباریدا هه‌یه".
لەبارەی به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا له‌ناو هه‌رێمی كوردستان، نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی، "ئه‌مریكا به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه دژی په‌كه‌كه‌یه بێده‌نگه، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه هاوكاری توركیاش بكات له بابه‌تی هه‌واڵگری و ئێمه ده‌شزانیین ئه‌و چه‌كانه‌ی كه به‌كارده‌هێنرێت، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری چه‌كی ناتۆیه چه‌كی ئه‌مریكا و ئه‌وروپایه".
هاوکات ئاماژه به هەڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات و له‌م ڕوه‌وه ده‌ڵێت، "به‌ڕاستی ئه‌ردۆگان ئه‌وروپای ترساندوه به‌وه‌ی كه‌وا سنوره‌كانی ده‌كاته‌وه و ملیۆنه‌ها په‌ناهێنده‌ی سوری ده‌نێرێته ئه‌وێ، به‌بۆچونی من ئه‌مه هۆیهكانییهتی، و بابه‌تی كۆرۆنا-ش وایكردوه، كه وڵاتان به ئه‌مریكاشه‌وه ئه‌وه‌نده چاودێری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه نه‌كه‌ن، كه له زۆر شوێندا توشی كێشه‌ی سیاسی بون له‌گه‌ڵ وڵاتاندا".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی خودی كورد خۆیه‌وه، باس لەوەدەکات، "زۆر گرنگه بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، و حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌كڕیزبن، و یه‌ك ده‌نگ بن، به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه‌ی كه ده‌كرێت پێكه‌وه كۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌كان بكرێت ئه‌م هێرشه‌ی توركیا مه‌حكوم بكرێت، پێویسته پارچه‌كانی كوردستان له‌ناو یه‌كدا هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ڕێگری بكرێت له‌و وڵاتانه‌ی، كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاكی كوردستان، چ له توركیا بێت، چ له سوریا بێت، له‌لایه‌ن توركه‌وه بێت یان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك هه‌ڵوێست هه‌بێت. ئێستا خه‌ڵكی كوردستان به‌دۆخێكی هه‌ستیار و ناسكدا تێده‌په‌ڕێت له‌به‌ر كۆرۆنا و له‌به‌ر بابه‌تی ئابوری، به‌ڵام خۆپیشاندان دژی ئه‌م هێرشانه‌ی توركیا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه پێویسته بكرێت".
هاوکات پێی وایە، پێویستە كوردانی ده‌ره‌وه بكه‌ونه چالاكی به‌شێوه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ حكومهتهكانییان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆنگرێس له ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه رونبكرێنهوه، كه توركیا مه‌به‌ستی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌یه له ناوچه‌كه به گشتی، به بیانوی ژیانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، ئه‌وه ده‌بینین له لیبیا كارده‌كات، له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ڕێگری ده‌كات له ئاوی وڵاتانی تر وه‌ك قوبرس و یۆنان، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان به‌كاریده‌هێنێت له‌ناو خودی توركیا ته‌نها به‌رامبه‌ر كورد نییه، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر به دیموكراتییه له كوردستان. ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌نووس له زیندانن، ئه‌وەی قسه به ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت زیندانی ده‌كرێت.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی كورد دەگرێت و وتی، "به‌ڵێ كورد كه‌مته‌رخه‌م بوه، ئێمه ژماره‌یه‌كی زۆر په‌رله‌مانتارمان هه‌یه كه بابه‌تی هێنانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كرێت بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌ڕوانیت چه‌ند كه‌سێك كه ژماره‌یان ده‌گات به 4 كه‌س ڤیتۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌ن به هه‌را، به‌ڵام توركیا هێرشی كردوەته سه‌ر هه‌مو خاكی كوردستان له سوریا و له عێراقیش، به‌ڵام په‌رله‌مانتاری كورد تا ئێستا به‌یه‌ك ده‌نگ دژایه‌تی ئه‌م هێرشه‌یان نه‌كردوه، داوایان نه‌كردوه كه په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌م بابه‌ته بكات، داوایان نه‌كردوه كه حكومه‌تی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای دانیشتنێكی تایبه‌تی بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی و دژایه‌تی به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر وڵاتی سوریا و وڵاتی عێراقی".
لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستان، نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی، "قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له حیزبه‌كان گه‌وره‌تره، بۆیه ده‌بێت بپارێزرێت، میلله‌تی كورد قوربانییه‌كی زۆری داوه تاوه‌كو ئه‌م هه‌رێمه دروستبووه، ئه‌گه‌ر ئێمه به‌راوردی دۆخی هه‌رێم بكه‌ین به پارێزگاكانی عێراق له هه‌مو رویه‌كه‌وه هه‌رێم پێشكه‌وتوتره، خزمه‌تگوزاری بێت، كاره‌با بێت، یان ئاو بێت. له‌ڕوی ئه‌منیشه‌وه هه‌رێم به‌راورد ناكرێت بە ناوه‌ندی عێراقه‌وه".
لەبارەی ئەوەی ئایا ئه‌و داواكارییه‌ی كه ده‌كرێت به‌غدا راسته‌وخۆ خۆی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات، مه‌به‌ست لێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمه؟ له‌وه‌ڵامدا نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی، "به دڵنیاییه‌وه هه‌وڵه بۆ لێدانی قه‌واره‌ی هه‌رێم و هانیش ده‌درێن له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌نی سیاسی جیاواز له به‌غداده‌وه، له دوای 2003یش لایه‌نی عێراقی ئه‌و كاته لاواز بون، ئه‌گه‌رنا هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بون كه هه‌رێمی كوردستان دانی پیابنرێت و له ده‌ستوردا بێت، ئه‌وان مه‌به‌ستییان بو ئه‌و كاته هه‌ر 18 پارێزگاكه‌ی عێراق به نیزامێكی لامه‌ركه‌زی به‌ڕێوه‌ببردرێت، و ناوی فیدڕاڵیهتیشی تیا نه‌بێت و هه‌رێم نه‌بێت له عێراقدا، ئێمه كه باسی به ههرێمبونی كه‌ركوكمان ده‌كرد، عه‌بادی پێی خۆش بو بۆ ئه‌وه بو كه نه‌یه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستان".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، لەبارەی دۆخی كه‌ركوك وتی، "كه‌ركوك هه‌میشه به‌شێكه له خاكی كوردستان، ئه‌گه‌ر بشبێت به هه‌رێمێكیش هه‌ر كوردستانه له ده‌ره‌وه بونی هه‌رێمی كوردستان مانای ئه‌وه نییه، كه ئیتر كوردستان نییه ئه‌و شوێنه، به‌ڵام ئایندهی كه‌ركوك مه‌ترسی هه‌یه، ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی زۆری كه‌ركوك له سلێمانی و له هه‌ولێر و له‌ناو شوێنه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، خه‌ڵكێكی زۆریش كه خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوك نیین هێنراونه‌ته ناو كه‌ركوك له پارێزگاكانی تره‌وه نیشته‌جێ ده‌كرێن، ناو شاری كه‌ركوك به‌ته‌واوه‌تی دیمۆگرافییاكهی گۆڕاوه، خه‌ڵكانێك هێنراونه‌ته كه‌ركوك ڕێگه‌یان پێدراوه هه‌مو تهجاوزێك بكرێت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كه‌ركوكه‌وه. ئێستا به بونی كورد و حیزبی كورد له كه‌ركوك دا ئه‌و شتانه ده‌كرێت و به شێوه‌یه‌كی گشتی بێده‌نگن. دیاره ئاڕاسته‌ده‌كرێن كه بێده‌نگ بن له‌م بابه‌تانه، بۆئه‌وه‌ی كێشه دروست نه‌بێت، ئه‌گینا بۆچی ناتوانن ئیسرار بكه‌ن".
ده‌رباره‌ی ئایندهی كاری سیاسی خۆی ئایا به نیازه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و عیراق كاربكات، یا هیچ پۆستێكی بۆ پێشنیاركراوه؟ نه‌جمه‌دین كه‌ریم رونیکردەوە، "حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش دروستكراوه، من هیوادارم سه‌ركه‌وتوبن به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌ی له‌به‌ر ده‌میاندایه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی كازمییش تازه‌یه، ده‌بێت پشتیوانی بكرێت، و له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه تێپه‌ڕێت، قه‌یرانه‌كه ته‌نها ئیداری نییه، قه‌یرانه‌كه ئابورییه، كۆرۆنایه، به‌ڕاستی یه‌كڕیزی له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان و له‌ناو حیزبه‌كاندا نییه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵویست له به‌غدا، ئه‌وه‌ش وایكردوه كه‌وا ئێمه له به‌غدا لاوازبین، له‌و دانوستانه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌یه له نێوان به‌غداد و هه‌رێمدا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت".