وه‌زیری ته‌ندروستی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ هاته‌ده‌نگ

کوردستان 20/07/2020

Alternate Text

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆمەڵێک پێشنیازمان داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان و بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن و لایەنەکانی دیکە کۆببینەوە و هەر بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆوە بدرێت رایدەگەیێنین. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەردانی گەرمیانی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەکە و بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆبووەوە و باسیان لە دۆخی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە گەرمیان کرد و رایگەیاند، ئێستا هەرێمی کوردستان لە لووتکەی بەرزبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنادایە و هیوادارم خەڵکی پابەندی زیاتری رێنماییە تەندروستییەکان بن و دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن. 
  
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر دوای کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، له‌ کاتژمێر ١٢:٠٠ی تاوه‌كو رۆژی سێشەممە رێكاره‌كان و بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر به‌هەمان شێوه‌ی هەفتەی رابردوو بەردەوام ده‌بێت.
 
هاوكات  هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژندا رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک لە رۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتووچۆ راناگەیێندرێت، بەڵام داوای لە خەڵک کرد کە پابەندی رێنماییەکان بن و لە شوێنە گشتییەکان قەرەباڵغی دروست نەکەن. 
 
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا