له شاری هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای كه‌سنه‌زان به هێڵی كاره‌بای 132 كه‌ی ڤی دانرا، وه‌زیری كاره‌باش رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به ته‌واو بونیان له 60% كێشه‌كانی كاره‌بای هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی دەڤەری پیشەسازیی خۆراک لە دهۆک مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد "بڕیاری گرنگ دراون بۆ هه‌ندێك به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش لەنێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت تاوەکو؛ چاو و رزقی خه‌ڵك له ده‌ستی خۆیدا ده‌بێت و چاوی له دامەزراندنی حكومه‌ت نه‌بێت".
وتیشی "وه‌كو ده‌زانن سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كایبنه‌ی نوێ به‌ڵێنماندا گرنگی به كه‌رتی دیكه‌ی ئابووری بده‌ین و پشت به یه‌ك سه‌رچاوه نه‌به‌ستین، بۆیه په‌ره‌پێدان به كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بازرگانی، یه‌كێك بوو له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له كارنامه‌ی حكومه‌ت دا بوو و ئه‌مڕۆ خۆشحاڵم لێره‌ین بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و ناوچه پیشه‌سازییه له پارێزگای دهۆك".
مەسرور بارزانی جەختی کردەوە لەوەی "به‌رهه‌م و خێری ئه‌و ناوچه‌یه بۆ هه‌موو كوردستانه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وێستگەی کەسنەزان ماوەی دو ساڵە کارەکانی بەکۆتایی هاتوه کە توانای دابینکردنی 126 مێگاوات کارەبای هەیە بۆ ناوچەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێڵی 132 كه‌ی ڤی به وێستگەکە نەگەیشتبو سودی لێ وەرنەدەگیرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆش بەردی بناغەی به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و وێسته‌گه‌یه به هێڵی 132 كه‌ی ڤی دانرا، كه بە گوژمەی 462 ملیۆن دینار له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیارە لە ماوەی دو مانگ ئه‌و پرۆژه‌یه تەواو بکرێت.
وەزیری کارەبا باسی لەوەشکرد، ژماره‌یه‌ك پلان و پڕۆژه‌یان هەیە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا کە قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێن، هەرچەندە قەیرانی دارایی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری هەبو لەسەر کاری هەمو وەزارەتەکان، بەڵام هەمو لایەک پێویستیان بە کارەبا هەیە بۆیە بودجەی پێویست دابینکرا تا ئەو شەش وێستگەیەی کاریان تێداکرابو له هه‌ولێر تەواوبکرێن و بکەونە خزمەتی هاوڵاتیان، به ته‌واو بونیان لە 60٪ کێشەکانی كاره‌بای ئەو پارێزگایە چارەسەر بکرێت.