لیژنه‌ی دارایی: بەغدا دەستی بە قەرزكردن كردووە و ھەرێمیش بەشی لەو قەرزانە ھەیە

ئابوری 20/07/2020

Alternate Text

بریاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بەغدا دەستی بە قەرزكردن كردووە بۆ مووچە و پشكی ھەرێمی كوردستانیش لەو قەرزە ھەیە، كە بڕیارە بۆ ئەمساڵ رێككەوتنێكی كاتی بكرێت بۆ ئەوەی ھەرێم بەشێك لە نەوت و داھاتی خۆی بداتە بەغدا و ئەوانیش بڕێك پارە بۆ ھەرێم رەوانە بكەن، لە ئێستاشدا تەنھا لەسەر بڕی پارە ماوە بگەنە رێككەوتن و بۆ ساڵی داھاتووش رێككەوتنێكی درێژخایەن واژۆ دەكەن.

 ئەحمەد سەفار، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندوه‌، "حكوومەتی عێراق دوای ئەوەی پەرلەمان پڕۆژەیاسایەكی پەسەند كرد بۆ ئەوەی بتوانێ قەرز بكات، لە ئێستادا دەستی بە قەرزی ناوخۆیی كردووە و ھەشت ترلیۆن دیناری لە بانكی ناوەندی و حەوت ترلیۆنیشی لە بانكە ناوخۆییەكان قەرز كردووە، ئەمەش بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران  و خۆراكی مانگانە و دەرمانە و، بڕیاریشە پێنج ملیار دۆلاریش لە دەرەوە قەرز بكەن كە لەوەش ١٥% بۆ ئەو پڕۆژانەیە كە وەستاون، بەڵام ھێشتا ئەوەیان نەكردووە".

سەفار وتیشی، "حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش بەشی لەو قەرزانە ھەیە، بەڵام پێویستە رێككەوتن لە نێوان ھەرێم و بەغدا بكرێت و بڕیارە حكومەتی ھەرێم و بەغدا بۆ ئەو پێنج مانگەی ماوە رێككەوتنێك بكەن و دواتر رێككەوتنێكی درێژخایەن بۆ ساڵانی داھاتوو بكەن، بۆ ئەوەی بەردەوام كێشەكان دووبارە نەبنەوە".

ناوبراو وتیشی، "بڕیارە حكوومەتی ھەرێم بەشێكی نەوت و بەشێكی داھاتی ناوخۆ بداتە بەغدا و ئەوانیش بڕێك پارە بدەنە ھەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەمساڵ بۆ مووچە و، لە ئێستاشدا تەنھا لەسەر بڕی پارەكە ماوە بگەنە رێككەوتن و ھەركاتێك گەیشتنە رێككەوتن، مووچەی ھەرێم رەوانە دەكرێت، چونكە ناكرێت ساڵانە ئەو كێشەیە دروست بێت و پێویستە رێژەیەك پارە بۆ ھەرێم دریاری بكرێت لەبەرامبەر ئەو مەرجانەی لەسەری دەگەنە رێككەوتن، بۆ ئەوەی ساڵانە بەشەبودجەی ھەرێمی كوردستان بێ كێشە رەوانە بكەن".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"چاڤی دەمێنێتەوە"

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا