لەبارەی کردنەوەی ده‌رگای مزگەوتەکان بڕیاردرا

کوردستان 20/07/2020

Alternate Text

ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریدا مزگەوتەکانی پارێزگاکە بکرێنەوە.

بەپێى بڕیارى ژورى ئۆپەراسیۆنى هەڵەبجە، دەرگاى مزگەوتەکان بۆ ئەنجامدانى نوێژە فەرزەکان و وتارى هەینى لەو پارێزگایە دەکرێنەوە.

بەپێى بڕیارەکە داواکراوە کە نوێژخوێنان پێویستە پابەندى رێنماییە تەندروستیەکان بن و تەنها شوێنى ئەنجامدانى نوێژ لە مزگەوتەکان دەکرێنەوە و بەشەکانى دیکەى ناو مزگەوتەکان بە داخراوى دەمێننەوە و داواشکراوە منداڵ و بەساڵاچوان و ئەوانەى نەخۆشیان هەیە سەردانى مزگەوتەکان نەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا