لە بەغداوە زانیارى لەبارەى ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم ئاشکرا دەکرێت

ئابوری 20/07/2020

Alternate Text

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق، رایدەگەیەنێت، بەغدا هیچ بڕە پارەیەکى تر بۆ هەرێم نانێرێت تا نەگەنە ریککەوتن.

شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق، بە (BMC) راگەیاند، بڕیارە بەم نزیکانە وەفدى هەرێم، سەردانى بەغدا بکات و بگەنە رێککەوتنى کۆتایی لەسەر کێشەکانى نێوانیان بە تایبەت نەوت و بوودجە، لەنێوان هەردولا لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبوونەوەى باشيش هەیە.

ئاشکراشیکرد، جارى پێشوو حکومەتى عێراق، ٤٠٠ ملیار دینارى بۆ هەرێم نارد و بڕیاریدا، تا نەگەنە ریککەوتن هیچ بڕە پارەیەکى تر بۆ هەرێم نەنێرن و پێویستیشە لە ماوەى مانگێکدا بگەنە رێککەوتن، بەڵام مانگەکە تێپەڕى و نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک.

 بەوتەى ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق، بەغدا هیچ بڕە پارەیەکى تر بۆ هەرێم نانێرێت تا نەگەنە ریککەوتن دەشڵیت،  پێش جەژنى قوربان مووچەى مانگى حەوتى فەرمانبەرانى عێراق دابەشدەکرێت و هیچ کێشەیەکى سویلە و نەبوونى پارەدا نییە.

پێشتریش، زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە (BMC) راگەیاند، "هەرچەندە تائێستا بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هیچ روونکردنەوەیەکیان بۆ لیژنەکەیان و هاوڵاتیانیش لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئازار بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی بۆ دابەشکردنی مووچە لەبەردەستدا نییە، پێشبینی ناکرێت دابەشکردنی مووچە بەر لە جەژنی قوربان دەستپێبکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا