بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاووتوێ بکات و سەرچاوەیەکیش ئاشکرای دەکات یەکێتی کۆبوونەوەکان هەڵدەپەسێردرێت.
بەڵێن ئیسماعیل پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە (BMC)راگەیاند، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چەند پرسێکەوە بەڕێوە بچێت.
ئاشکراشی کرد، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی وەک(دۆخی ناوچە سنوریەکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، رەوشی تەندروستی و چەند پرسێکی تایبەتی دیکە تاووتوێ بکرێت.
باسی لەوەشکرد، سەرۆکایەتی پەرلەمان بە نوسراو میوانداری وەزیرە پەیوەندیدارەکان و سەرۆکی حکومەتی کردووە ئامادەی کۆبوونەوەکە بن.
سهرچاوهیهكی تایبهت به (BMC) راگهیاندوه، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بڕیاریداوە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان تاکو دوای کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی و پارتی هەڵپەسێرێت.
وتیشی، یهكێتی به بڕیاری سهركردایهتی چاوهڕێی ئهنجامی كۆبوونهكهیهتی لهگهڵ پارتی، تا ئهو وادهیه فراكسیۆنی یهكێتی و سهرۆكی پهرلهمان كه پشكی یهكێتییه بهشداری كۆبوونهوهكانی پهرلهمان ناكهن.
لهلایهكی دیكهوه خەدیجە عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگهیاندوه، “بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و تێیدا دوو پرسی گرنگ گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، كە ئەوانیش بریتین لە تێكچوونی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان و تۆپبارانكردنی ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان”.
ئەندامەكەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان وتیشی، “لەو كۆبوونەوەیەدا، بڕیارە ھەر یەك لە وەزیری ناخۆ و وەزیری پێشمەرگە و وەزیری كاروباری ھەرێمیش ئامادەبن و گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرسانەوە دەكەین بۆ ئەوەی بزانین ھۆكارەكان چین و ڕوونكردنەوەی پێویست بدەن”.