وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٣٠٨ كه‌س كه توشبوی ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا دو هه‌زار و ١٦٣ توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته ٩٤ هه‌زار و ٦٩٣ توشبوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٨٨ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته سێ هه‌زار و ٨٦٩ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، هه‌ر له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا، دو هه‌زار و ٣٠٨ كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ ٦٢ هه‌زار و ٨٣٦ كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی ٦٦.٤%ی كۆی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق.