ڤاکسینەکەى زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی لە یەکەم
تاقیکردنەوەیدا لەسەر مرۆڤ سەرکەوتوو بووە و توانیویەتی سیستمی بەرگریی لەشی کەسەکان
گەشە پێ بدات تاوەکو ڕوبەڕوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببنەوە.
ماڵپەڕی (BBC) بەریتانی ئاشکرایکرد، ڤاکسینەکە لەسەر نزیکەى هەزار و ٧٧ کەس تاقیکراوەتەوە
و دەرکەوتووە کە توانای کاراکردنی دژەتەن و خڕۆکە سپییەکانی لەشی هەیە بۆ شەڕکردن
دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ماڵپەڕی (BBC)
ئاشکراشیکردووە، ئەو هەنگاوە زۆر گرنگ و پێویستە بەڵام هێشتا بەس نییە بۆئەوەى دڵنیا
ببنەوە لەوەى مرۆڤ بە تەواوەتی دەپارێزێت لە توشبوونی بە ڤایرۆسەکە یاخود بەڕێژەیەکی
زۆر بخرێتە بازاڕەوە.
بەریتانیا پێشوەختە ١٠٠ هەزار دانەى لەو ڤاکسینە
کڕیوە، چەند وڵاتێکی تری ئەوروپیش کڕیویانە.
لە سەرانسەرى جيهاندا، ژمارەى تووشبووان بە پهتای
ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)
كه له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سهری ههڵدا، لە جیهانیشدا گهیشته ١٤ ملیۆن و ٦٨٣
ههزار و ٨٣٠ كهس.
زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیان لهدهستدان بە
پهتای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا تۆماركراوه كه
تا ئێستا سێ ملیۆن و ٩٠٠ ههزار و ٤٣٤ حاڵهت تۆماركراوه و ١٤٣ ههزار و ٣١٦ كهس
بەهۆی ڤایرۆسەكه كۆچی دواییان كردووه.
بەپێی نوێترین ئامار کە دەسەڵاتدارانى بەریتانیا
بڵاویانکردووەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ٢٩٤ هەزارو ٧٩٢
کەسە لەو وڵاتەدا، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە ٤٥ هەزارو ٣٠٠ کەس.