بڕیاری نوێ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ ده‌درێت

کوردستان 20/07/2020

Alternate Text

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سبەینێ بڕیاری نوێ لەبارەی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان دەدرێت.

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "سبەینێ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن و بە دڵنیاییەوە بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە دەدرێت".

هاوکات، هەر لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا بڕیار لەبارەی درێژکردنەوە یان هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان دەدرێت.

 لە رۆژی ١٨ی ئەم مانگەشدا جارێکی دیکە بڕیارەکە درێژکرایەوە بۆ ٢١ی تەمموز و بڕیارە سبەینێ سێشەممە، دوای کۆبونەوەکەی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دیکە لەبارەی رێکارە نوێیەکانەوە دەربچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا