پەرلەمانتارێکی
عێراق لە لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان، داوا لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەكات هێزی
سەربازی رەوانەی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بكات.
سەعد خەزعەلی
ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا
باسی لەوەكردووە، زۆرینەی داهاتی نانەوتیی عیراق بریتییە لە دەروازە سنورییە وشكانیەكان
بەوانەی هەرێمی كوردستانیشەوە، بەڵام ئەو داهاتە دەچێتە دەستی حزبە دەسەڵاتدارە سیاسییەكانەوە.
ئاشکراشیکردووە،
عیراق خاوەنی ١٢ دەروازەی سنورییە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، كە دەتوانێت لە رێگەیانەوە
ساڵانە شەش ملیار دۆلار بەدەستبهێنێت.
هەروەها ئەو پەرلەمانتارە
دەڵێت، "راپۆرتەكان تەئكید لەوەدەكەنەوە خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لەژێر
دەستی حكومەتی فیدراڵیدا نین، بۆیە پێویستە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران هێزی سەربازی
بنێرێت و هەیبەتی دەوڵەت لەو دەروازانە بسەپێنێت".