زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی پارە بەسەر هەژاراندا ئاشکرا دەکرێت

کوردستان 20/07/2020

Alternate Text

لیژنەی باڵای سەرپەرشتی کردنی هەژاران رایدەگەیەنێت، دوا وادە بۆ گەڕانەوەی فۆڕمی هەژارانی سنوری سلێمانی ٢٧ی ئەم مانگەیە.

بەڕێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی‌ بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌، لیژنەی‌ باڵای‌ سەرپەرشتی‌ پرۆسەی‌ تۆمارکردنی‌ هەژارەکان بۆ پێدانی‌ هاوکاری‌ دارایی‌ لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و ئیدارەی‌ ڕاپەڕین کۆبوویەوە.

ئاشکراشی کردووە،بریاردرا دەرفەتی‌ دابەشکردنی‌ فۆڕم‌و گەڕاندنەوەی‌ تا ڕۆژی‌ دوو شەممە، ٢٧ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٠ بۆ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ کراوەبێت ‌و بۆ سنوری‌ ئیدارەی‌ ڕاپەڕینیش تا ڕۆژی‌ چوارشەممە، ٢٩ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٠، لەو بەروارە بەدواوە فۆڕم لە هاووڵاتیان وەرناگیرێت.

هاوکات بڕیاریشدرا، لەسەر ڕێگەگرتن لەوەی‌ فۆڕمەکە لەلایەن خەڵکانی‌ ناشایستەوە پڕ بکرێنەوە، ئەوەش بۆ ڕەخساندنی‌ دەرفەت و وەرگرتنی‌ ئەو هاوکارییە بۆ هەژارترین خێزانەکان.

بڕیاروایە لە ئایندەیەکی‌ نزیکدا لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ٣٥ هەزار خێزان ‌و لە سنوری‌ ئیدارەی‌ ڕاپەڕین هەشت هەزار و ٣٠٠ خێزان هەریەکەیان بە بڕی ١٠٠ هەزار دینار هاوکاری‌ بکرێن لەو هاوکارییەی‌ کە حکومەتی‌ هەرێم لە سەرمایەدارەکانی‌ کۆکردەوە بۆ هاوکاری‌ هەژاران بەهۆی‌ دۆخی‌ کۆرۆناوە، مەرجی‌ سەرەکی‌ هاوکارییەکانیش بریتیە لەوەی‌ نابێت خێزان داهاتەکەی‌ چ مووچە بێت یان لە کەرتی‌ تایبەت لە ٤٠٠هەزار دینار زیاتر بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا