دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا چەند کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا بە بڕیاری پشت کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە تۆمەتبار دەکرێن.
سەرۆکی چوار ویلایەتی باشوری ئەڵمانیا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز رایانگەیاندووە، ١٣ کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە ناویاندا میت رۆمنی و جیم ئینهۆڤ، لە پشت بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکاوەن لە ئەڵمانیا لە چوارچێوەی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ.
باسیان لەوەشکردووە، ئێمە داوامانکردووە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا باشتر بکەین، و پارێزگاری لە بوونی ئەمریکا بکەین لەئەوروپادا
لەبەرامبەردا وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەرلین ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و رایگەیاند ئەمریکا هاوپەیمانەکانی دڵنیا کردووەتەوە.
مانگی رابردوو بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ ئەمریکا هێزەکانی لە ئەڵمانیا بۆ نیوە زیادتر کەمکردەوە، ئەمەش نارەزایەتی بەرپرسانی ئەڵمانیای لێکەوتەوە.