بەڕێوبەری نەخۆشخانەی جمهوری لە شاری سلێمانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
د.داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای پابەندبونم بە ڕێنماییە تەندروستیەکان بەڵام بەهۆی بەرکەوتنی زۆرم لەگەڵ نەخۆشانی کۆڕۆنا ئەمڕۆ پشکنینەکەم دەرچوو کە تووشی کۆڕۆنا بوم.
ئاشکراشی کردووە، سوپاس بۆ خوا تەندروستیم زۆر باشە.
داهات حەوێزی باسی لەوەش کردووە، ئەم ماوەیەی لە ماڵەوە ئەبم جگە لە وەرگرتنی چارەسەر، خۆم خەریک ئەکەم بە کتێب خوێندنەوە کە ماوەیەکی زۆرە بەهیوای سەرقاڵیمەوە مەجالم نەبوە.