وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای دەکات، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١١هەزار کەسی تێپەڕاند.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ٢٥٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە.
ئاشکراشی کردووە، حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ١٠٦ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە ١١هەزارو ١٠٩ کەس.