جێگریی بەرێوبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
شێخ عەبدوڵا سەنگاوی، جێگریی بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی و سەرۆکی تیمی ناشتنی مردوانی کۆرۆنا بڵاویکردووەتەوە، پاش چەند رۆژێک لە ئازاری جەستە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنام کرد وپشکنینەکەم پۆزەتیڤ دەرچوو.
باسی لەوەشکردووە، خۆم کەرەنتینە دەکەم و بۆ ماوەیەک لە ئازیزان و خەڵک بە گشتی دادەبڕێم لەوەی خزمەتیان بکەم.