بەڕێوبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ سەرجەم کارمەندان و ئەفسەرانی پاسپۆرتی سلێمانی دروست دەکرێت.
سالار عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه پێویسته سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ببنه خاوه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون، دوای هه‌وڵێكی زۆر توانیمان ره‌زامه‌ندی له حکومەت وه‌ربگرین، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی سلكی سه‌ربازی و شارستانی ببنه خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون.
باسی لەوەشکرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامدا، بۆئه‌وه‌ی كه رێوشوێنه‌كان ته‌واو بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی باسیلەوەشکردووە، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی دیكه ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی ته‌رخانبكرێت، بۆئه‌وه‌ی بدرێته كۆمپانیایه‌ك به‌رووبه‌ری 200 مه‌تر خانوو بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندان دروستبكرێت.
سالار عه‌بدوڵا وتیشی، یه‌كه‌كانیان به‌قیستی درێژخایه‌ن دەدرێت بە کارمەندان.