مستەفا کازمی ئاراستەی گەشتەکەی گۆڕی

عێراق 20/07/2020

Alternate Text

دوای ئەوەی گەشتەکەی بۆ سعودیە دواخرا، بڕیارە مستەفا کازمی سبەی بگاتە تاران.

سەرچاوەیەکی حکومی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی سەردانەکەی بۆ سعودیە هەڵوەشایەوە، بڕیارە سبەی مستەفا کازمی بگاتە تارانی پایتەختی ئێران، و گەشتەکەی ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە فڕۆکەخانەی مهر ئابادی ئێران، وەزیری وزەی ئێران پێشوازی لە وەفدەکەی عێراق دەکات.

بڕیارە لە گەشتەکەدا مستەفا کازمی چاوی بە رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکە بکەوێت.

بڕیاربوو ئەمڕۆ مستەفا کازمی بە سەردانێک بگاتە عەرەبستانی سعودی بەڵام بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی شا سەلمان گەشتەکە هەڵوەشایەوە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا