وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا، ١١ کۆمپانیای چینی کردە لیستی رەشی وڵاتەکەیەوە.
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و کەمینە موسڵمانەکەی خۆرئاوای چین بڕیاریداوە ١١ کۆمپانیای چین بکاتە لیستی رەشەوە.
روونیشیکردووەتەوە، بەشێکی زۆری کۆمپانیاکان تایبەتن بە قوماش، دوو کۆمپانیاشیان پشکنینی بۆماوەییان ئەنجامداوە بۆ کپکردنی زیادتری کەمینەی ئیغۆر و کەمینەکانی دیکەی وڵاتەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەندین لاوە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین بەرەو خراپی چوون.