وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

کوردستان 20/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، لە هەولێر كۆبونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سه‌ركردایه‌تی پاسه‌وانانی هه‌رێم ئەنجامدراوە و جەخت لەمیكانیزمێكی نوێی كاركردن و هەماهەنگی هاوبەش کراوەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە هەولێر كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سه‌ركردایه‌تی پاسه‌وانانی هه‌رێم ئەنجامدرا.

باسلەوەشکراوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بەرنامەی كاری هاوبەشی نێوان هەردوولایەن كرا، لە تۆكمەكردنی هەماهەنگی و كاری هاوبەش لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییانەی لە نێوان هێڵی سەنگەر و میحوەرەكانی هەردوولا هەن. لەگەڵ دۆزینەوەی میكانیزمێكی نوێی كاركردن و هەماهەنگی هاوبەش بەتایبەتی راییكردنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە هاوبەشەكان لەو ناوچانەی كە مایەی بایەخی هاوبەشی هەردوولایەنە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا