بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە وەکالەت رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە بەشێک لە پارەی گەنمی جوتیاران لە بەغدادەوە خەرجدەکرێت و دابەشی دەکەین.
هێمن سەید موڕاد، بەڕێوبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاندووە، بۆ به‌رهه‌مى ئه‌مساڵی گەنم هیچ كێشه‌یه‌ك له دابین كردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران نه‌هاتۆته پێش، به‌م نزیكانه دوو ملیار دینار وه‌ك بەشی یه‌كه‌م له‌به‌غداوه بڕیاری بۆ ده‌رچووه و خه‌رج ده‌كرێ و دابه‌شى سه‌ر جووتیارانى ده‌كه‌ین.
باسی لەوەشکرد، له سایلۆی هه‌ولێر جێگه‌ى 140 هه‌زار تۆن گه‌نم ده‌بێته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق ته‌نها ده‌سه‌ڵاتى وه‌رگرتنى 110 هه‌زار تۆن گه‌نمى به ئێمه داوه كاتێ به‌رهه‌مى جووتیارانى هه‌ولێر به ئاماره نا ره‌سمییه‌كان سه‌رووى 350 هه‌زار تا یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نمه، بێگومان جووتیاران له‌و بڕیاره‌و هه‌موو بڕیاره‌كانى حكومه‌تى عێراقى زه‌ره‌ر مه‌ندن ، به‌تایبه‌ت به‌م دواییه له به‌غدا بڕێك له گه‌نمى وه‌رگیراو بۆ هه‌موو پارێزگاكان زیاد كرا ته‌نها هه‌ولێر نه‌بێ.