كه‌مێك پێش ئێستا لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 3ی یه‌كێتی له هه‌ولێر.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له به‌رنامه‌ی كاری سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ر و كۆنسوڵی وڵاتانی ده‌ره‌وه كۆده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ك بڕیاریشه له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر كۆببێته‌وه و له‌سه‌رجه‌م دیداره‌كانیشدا بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه ده‌خرێنه به‌رباس و گفتوگۆ.