به‌هۆی فێڵكردن له هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی فرێش، لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى دوكانێكی گۆشتفرۆشتن داده‌خات و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ریش رایده‌گه‌یه‌نێت: خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
فریاد عوسمان، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی چوار سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی گۆشتی فرێش و خۆماڵی و فێڵكردنیان له هاوڵاتیان، لیژنه‌كه گۆشتفرۆشی (سوركێو) له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی داده‌خات.
وتیشی، خاوكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستو و دوباره عه‌مباركردنه‌وه‌ی له‌به‌فرگر و به‌ستنه‌وه‌ی، زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌بێته ماده‌یه‌كی زیانبه‌خش له‌له‌شی مرۆڤدا.
روونیكرده‌وه، فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به نرخی فرێش و خۆماڵی، فێڵی بازرگانییه و یاسا سزای توندی بۆ ئه‌نجامده‌رانی داناوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، گۆشتفرۆشی (سوركێو) داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.