سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سێی هەولێری یه‌كێتی.
به‌پێی زانیارییه‌كان هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له به‌رنامه‌ی كاری سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ر و كۆنسوڵی وڵاتانی ده‌ره‌وه كۆده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ك بڕیاریشه له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر كۆببێته‌وه و له‌سه‌رجه‌م دیداره‌كانیشدا بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه ده‌خرێنه به‌رباس و گفتوگۆ.
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ لێپرسراو و كادرانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر کۆبوەوە و رایگەیاند، "ئەم کۆبونەوەیە زۆر درەنگ بو، خۆتان دەزانن ماوەی شەش مانگە کۆنگرەمان کردوە، بەڵام هەر دوای کۆنگرە پەتای کۆرۆنا روی لە جیهان و دواتر روی لە هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆی پابەندبونمان بە رێنماییەکان کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی دەردەکرا نەمانویست یەکەم کاری ئێمە لەسەرکردایەتی نوێی یەکێتی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بێت، ئێمە پابەندو هاوکاری حکومەتی هەرێمی کورستان و کەرتی تەندروستی بوین".
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان بەکاتێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت، چواردەورمان لە کوڵاندایە خۆتان دەبینن، ناکرێت وەکو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەماڵەوە چاوەڕوان بین بزانین کەی کۆرۆنا کۆتایی دێت، بۆیە بە ناچاری هاتونەتە هەولێر و لەمەودواش لە سەرجەم شار‌و شارۆچکەکان دەست دەکەین بە کۆبونەوە.
لاهور شێخ جه‌نگی باسی لەوەشکرد، "هەمومان دەزانین 12 ساڵی رابردو ساڵانی ناخۆش بو بۆ هەرێمی کوردستان، کێشمەکێشی زۆری تیابو، هەر لە دوای نەخۆشکەوتنی مامجەلال ئێمە نەماتوانی وەکو پێویست ریزەکانی خۆمان بپارێزین، درز کەوتە نێوانمان، چەندین هەڵبژاردنی چارەنوساز لە بەردەمماندا بو، شەڕی داعش بەرۆکی گرتین، یەکێتی لە پێشەوەی ئەو شەڕە بو، واتا 12 ساڵی پڕ کێشمە کێش و یەکگرتنەوە بو لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان".
ئەوەشی خستەڕو، "سەرکردایەتی یەکێتی تەنها خزمەتکارە و دەبێت لەمەودوا خزمەتکاربێت، سەرکردایەتی پشت مێزو کورسی نەبێت، سەرکردایەتی خەڵک و کوچە و کۆڵان بێت، ئێوە سەلمانتان خاوەنی یەکێتین سەرکردایەتی هەرچەند ویستی تێکی بدات بەڵام نەیتوانی، ئێوە توند کۆڵەکەکانی یەکێتیتان گرتبو، لەو هەمو مەرگ و کارەساتە یەکێتیتان پەڕاندوە تا گەیاندتانە کۆنگرە، لە کۆنگرەش بەسەلامەتی یەکێتیمان پەڕاندەوە".
لەبارەی ئەوەی ئایا کۆنگرە تەواوی ئامانجەکانی ئەوانی پێکاوە، لاهور شێخ جه‌نگی وتی، "ئەمە قابیلی گفتوگۆیە و پێموانیە سەد لەسەدی ئامانجەکەی ئێمەی پێکابێت، بەڵام کۆنگرە وەچەرخانێکی گرنگ بو لە مێژوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەم کۆنگرەیە جیاوازتر بو لە کۆنگرەکانی تر بەبێ جەنابی مامجەلال، وایلێهاتبو کۆنگرە ببو بە خەون لای کادیرەکانمان، باسکردنی کۆنگرە ببو بە مەترسی، دەترسیان ئەگەر کۆنگرە بکەین خوانەخواستە لێکترازان دروستبێت، هەندێک دەیانوت، کوشت و کوشتاری تێدەکەوێت ئەم کۆنگرەیە".