سه‌رۆكی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری میللی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێره‌وه هونه‌رمه‌ند شیروان عه‌بدوڵا راده‌ستی ئاسایشی سلێمانی ده‌كرێت و ئازاد ده‌كرێت.
جه‌زای ساز، سه‌رۆكی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری میللی كوردستان به (BMC) راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شیروان عه‌بدوڵا له ئه‌ڵمانیا و له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شیروان عه‌بدوڵا كارمه‌ندی ئاسایشی سلێمانی بووه و له‌سه‌ر فه‌رمانی ئاسایشی سلێمانیش ده‌ستگیركراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه، شیروان عه‌بدوڵا راده‌ستی ئاسایشی سلێمانی ده‌كرێت، دڵنیایشیان پێدراوه، هه‌ركاتێك راده‌ستی ئاسایشی سلێمانی بكرێت ئازاد ده‌كرێت.
جه‌زای ساز ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی شیروان عه‌بدوڵا ته‌نها ئه‌وه بو كه پێشتر كارمه‌ندی ئاسایشی سلێمانی بوه، سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشی كردوه و ده‌ستیله‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر (BMC) په‌یوه‌ندی كرد به ئاسایشی سلێمانییه‌وه به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن