سبه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ی سلێمانی كاره‌بای نابێت

کوردستان 21/07/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی گەڕەکی ڕزگاری دەکاتەوە کە سبەینێ کارەبایان نابێت.

لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەکى كاره‌با، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشكرايكرد،"ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی ( رزگاری) پشت چێشتخانەی (شكۆفه‌) فیدەری(55 مساعد) ، سبەینێ چوارشە‌ممه‌ (22/7/2020) پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێ".

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، "بۆیە سبەینێ له‌ كاتژمێر (7 ی به‌یانی بۆ 12ى نیوه‌ڕۆ) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".

هاوكات هاوڵاتیان ئاگادارکراوەتەوەکە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا