Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەبارەی هەڵگرتنی ئاوی خواردنەوەوه‌ هۆشداری ده‌درێت

کوردستان

بینراو 174

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه‌ ئاوی له‌ده‌به‌نراو زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه هاوبه‌شه‌‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش هۆشداری به‌فرۆشیار و دوكانداره‌كان ده‌دەن.

شێنێ عه‌تار، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه‌كان نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به‌ پلاستیكه‌كان ده‌بێته‌ هۆكاری‌ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

وتیشی: پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته‌ ناو ده‌به‌پلاستیكه‌كان ‌ماده‌ی ئۆزۆن (3O) بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنه‌كه‌ به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه‌ شیده‌بێته‌وه‌ بۆ (2O) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (2O) به‌بێ كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات.

راشیگه‌یاند، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی،‌ به‌شێكی پلاستیكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌‌ كارلێك ده‌كات ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشیاری به‌ فرۆشیاران و دوكانداره‌كان ده‌دات له‌شوێنی فێنك و دوور له‌ تیشكی خۆر ئاوی له‌ده‌به‌نراو عه‌مبار بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

ناوبراو داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد، له‌كاتی هه‌بون و به‌دیكردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له ‌شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر، له‌ڕێی ژماره‌ تەلەفۆنی (07708677777) یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاردار بكه‌نه‌وه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP