بەرپرسێکی داعش له‌ سلێمانی دەستگیرکرا

کوردستان 21/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەرپرسی شەرعی رێکخراوی داعش لە قەزای دوزخورماتوو لە شاری سلێمانی دەستگیرکراوە.

وەزارەتی ناوخۆ لە بەیانامەیەکدا رایگەیاندوە، پاش دەستکەوتنی زانیاری وردی هەواڵگری لەسەر یەکێک لە بەرپرسانی داعش کە لە سلێمانی بووە و ویستویەتی بڕواتە وڵاتانی دەرەوە، لەماوەی 72 کاتژمێردا لە پرۆسەیەکدا دەستگیرکراوە.

وەزارەتەکە ئاشکرایکردوە، ئەو کەسە لە دانپێدانانەکەیدا ڕایگەیاندوە کە بەپرسی شەرعی داعش بووە لە قەزای دوزخورماتوو و ویستویەتی لەسلێمانیەوە بڕواتە یەکێک لەوڵاتانی دەرەوە.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو چەکداری دیکەی داعشیشی لە قەزای شەرگات راگەیاندوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا