لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێکی زۆری خەڵک بەهۆی ئارەقکردنەوەی زۆر و بۆنی ناخۆشییەوە دەناڵێنن.
بۆ ئەوەی رێژەی ئارەقکردنەوەت لە رۆژانی گەرمادا کەم بێت و بۆنیشی نەیەت، ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە
- دووربکەوەرەوە لە خواردنەوەی قاوە و ئەو خواردنانەی بیبەری تون و بەهاراتی دیکەی تێدا بێت.
-خواردنی میوە ئاودارەکان و ماست، بۆنی ئارەق کەمدەکاتەە.
- دوورکەوتنەو لەو پۆشاکانەی نایلۆنیان زۆرە، پێویستە ئەو جلانە لەبەر بکەیت کە لە لۆکەی سروشتی دروستکراون.
-دوورکەوتنەوە لە رەنگی جلی تۆخ، و لەبەرکردنی جلی رەنگ کاڵ و کراوە
-دوورکەوتنەوە لە خۆشتن بە ئاوی گەرم چونکە ئارەقکردنەوە زیادتر دەکات، باشترە با ئاوی سارد خۆت بشۆیت.
-چالاکییە وەرزشییەکانت بۆ کاتەکانی شەو دوابخە.
لەگەڵ ئەوانەشدا دەتوانیت رۆژانە دوو کەوچکی بچوک لە سرکەی سێوی سروشتی و سرکەی ترێ بخۆیتەوە و لە بۆنی ناخۆشی ئارەق رزگارت بێت.