محەممەد ئازاد ئەو کوڕە تەمەن پێنج ساڵانە بوو کە بەهۆی نەخۆشییەوە جەستەی وشکببووەوە، باوکی پێی وت ئەو چاوە شین و گەشەم لێدامەخە.
بەڵام دوای مانەوەی بۆ ماوەی چوار رۆژ لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا، بۆ دواجار چاوە شینەکانی لە باوکی داخست و کۆچی دواییکرد.
ئازاد باوکی محەمەد لە پەیامێکدا ههواڵی كۆچی دوایی كوڕهكهی بڵاوكردهوهو دهڵێت "کاکە (محەمەد)م بەجێی هێشتم، ئەمڕۆ بەیانی لەوڵاتی ئەڵمانیا وەفاتی کرد، وەعدی پێدابووم چاوەجوانەکانی لێم دانەخا، بەڵام بەناچاری دایخست".ههروهها باسی لهوهشكردووه "بڕیاربوو لە ئەڵمانیا بە تەندروستی باشەوە بگەڕێینەوە و لە فڕۆکە لای پەنجەرە دانیشێت، چونکە کەهاتین دەرەوەی نەدیت".
ئهوهشی بۆ نووسیوه "بڕۆ جەرگی بابەی خوات لەگەڵ، لەبرسان مردی، بڕۆ، بەڵکو لە بەهەشت ئەو ژەمە بخۆی کە شەش مانگە چاوەڕێی، بڕۆ پەپولەکەم بڕۆ دەزانم ئەوەندە شیرین و جوان بوی چۆن لێرە دونیا خۆزگەی چاکبونەوەی بۆ دەخواستی ئاوا فریشتەکانیش عەوداڵی پێشوازیت بون، تۆ رۆیشتی و ئازارەکانت کۆتاییان هات، بەڵام خۆزگە تێدەگەیشتی رۆیشتنت چی لە بابە و دایە کرد".