Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌وێنه‌؛ نوێترین ده‌ركه‌وتنی شیروان عه‌بدوڵا دوای ده‌ستگیركردنی

هەمەرەنگ

بینراو 1999

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

هونه‌رمه‌ندی میللی شیروان عه‌بدوڵا دوای ده‌ستگیركردنی له‌گه‌ڵ مه‌ریوان عه‌بدوڵای برای ده‌ركه‌وت و له‌باره‌ی دۆخی ئێستایه‌وه‌ ده‌ڵێت، لە شاری هەولێرم و کێشەکە چارەسەرکرا.

شیروان عه‌بدولا له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، لە شاری هەولێری خۆشەویستەوە ڕێزم هەیە بۆ هەموو لایەک شکور بۆ خوای گەورە بۆ هەموو ئەو خۆشەویستانەی لە پەیوەندیدا بوون بۆ چارەسەری ئەو کێشەیەی لە فڕۆکەخانەی هەولێر تووشی بووم لە ئێستادا  لە شاری هەولێرم و کێشەکە چارەسەرکرا  زۆر سوپاس بۆ هەموو لایەک چاوتان ماچ ئەکەم.

شیروان عه‌بدوڵا له‌ ساڵی 1975 له‌ شاری سلێمانی له‌دایكبوه‌، له‌ساڵی 1992ه‌وه‌ وه‌ك گۆرانیبێژی میللی ناوبانگی ده‌ركردوه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوم و گۆرانی بڵاوكراوه‌یه‌، یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ میللییه‌ دیاره‌كان و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌، ماوه‌ی دو ساڵیشه‌ چوه‌ته‌ ئه‌وروپا و له‌وڵات ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێبوه‌.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP