ئەم یاریزانانە کێبڕکێی بردنەوەی پێڵاوی ئاڵتونی دەکەن

وەرزش 21/07/2020

Alternate Text

دابەشکردنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی هێندەی نەماوە و پێنج یاریزانیش کێبڕکێی بردنەوەی دەکەن.

لەدوای ئەنجامدانی دوو گوڵ لە یاری شەوی رابردووی نێوان یۆڤانتۆس و لازیۆ، یاریزانی پرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەکانی لە خولی ئەوروپا گەیشتە ٣٠ گۆڵ و ئەگەری بردنەوەی خەڵاتەکەی بۆ جاری پێنجەم هەیە.

لەهەمان کاتدا یاریزانی یانەی بایرن میونخ رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی، بە بوونی ٣٤ گۆڵ شانسی یەکەمی بردنەوەی پێڵاوە ئاڵتوونیەکەی هەیە.

هاوکات چیرۆ ئیمۆبلی یاریزانی یانەی لازیۆ، بە ئەنجامدانی ٣٠ گۆڵ هەمان شانسی کریستیانۆ رۆناڵدۆی بۆ بردنەوەی خەڵاتەکەی هەیە.

دوای ئەوانیش هەریەکە لە تیمۆ فێرنەر یاریزانی یانەی لایبزیگ بە بوونی ٢٨ گۆڵ و لیۆنێل میسی یاریزانی بەرشەلۆنە بە ٢٥ گۆڵ ئەگەر بردنەوەی خەڵاتەکەیان زۆر کەمترە.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا