فراكسیۆنی گۆڕان له بهیاننامهیهكدا ئاشكرایدهكات، ئاراستەی کارکردنی دەستەی سەرۆکایەتی بە ئاراستەی پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و تێکەڵکردنی پەرلەمانی کوردستانە بە ململانێی ناشرینی حیزبەکان کە پێمان وایە بەرپرسی یەکەم لە پەکخستن و کارانەبونی پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە.
دهقی راگهیهنراوهكه:
بەیاننامەیەک بۆ رایگشتی
ئێمە لە فراکسیۆنی گۆران دوای ئاراستەکردنی چەندین داوای دانیشتن و بەدواداچونی ورد بۆ پرسە گرنگ و هەستیارەکان کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە بەتایبەت:
١. پرسی دۆخی دارایی و موچەی موچەخۆرانی هەرێم کە گوزەرانی خەڵک بەدۆخێکی خراپدا تێدەپەرێت
٢.پرسی خاڵە سنوریەکان ئەو قاچاخچێتی و گەندەڵکاریانەی تیایدا ئەنجام دەدرێت لەلایەن بەرپرسانەوە
٣.چاکسازی لە داهاتە نەوتی و غەیرە نەوتیەکان بە دەرچواندنی یاسای چاکسازی گشتگیرو هەمەلایەنە
٤.پرسی ناوچە سنوریەکان لەشکرکێشی وداگیرکاریەکانی تورکیاو وتۆپبارانەکانی ئێران ودۆخی خراپی ناوچە دابڕێندراوەکان.
ئێستا کە کوردستان بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەردەبێت و پێویستمان بە کارکردنە لەسەر ئاستی نیشتیمانی و چاکسازی بنەرەتی کە دەبێت پەرلەمانێکی کارا ئەم رۆڵ و ئەرکە ببینێ وشوێنی چارەسەر کێشەکان بێت . بەڵام بەداخەوە ئاراستەی کارکردنی دەستەی سەرۆکایەتی بە ئاراستەی پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و تێکەڵکردنی پەرلەمانی کوردستانە بە ململانێی ناشرینی حیزبەکان کە پێمان وایە بەرپرسی یەکەم لە پەکخستن و کارانەبونی پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەت پەرلەمانە.
پێویستە تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان هەماهەنگ بن و فشار بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان تایبەت بە کێشەکانی خەڵکی کوردستان.
فراکسیۆنی گۆران
٢١ تەموزی ٢٠٢٠