میران عەلی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هەمەرەنگ 21/07/2020

Alternate Text

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، میران عەلی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی " بیرت ئەکەم " بەمزووانە بڵاودەکاتەوە.

 میران عەلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین بەرهەمی داوە ئەویش ڤیدیۆ کلیپی " بیرت ئەکەم" کە یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبوومە نوێیەکەی بەناوی " ١٠٠ پرسیار" لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.

هۆنراوەی هێمن حەمیدی شاعیرە و هەردی سەڵاح کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، موزیکی لەلایەن ئارش عوسمانەوە بۆ کراوە، سیامەک فەقێ زادە کاری میکس و ماستەرینگی بۆ بەئەنجام گەیاندووە، لە جاز ستۆدیۆ کارە دەنگییەکانی بۆ کراوە، ڕایگەیاندووە، لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە ماوەیەکی کەمدا بڵاودەبێتەوە.

میران عەلی لەدایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"، خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانیەکە، بە هەردو کلیپی "سلێمانی، خۆشمدەوێی" ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا