بەگوێرەی کۆمەڵە رێنماییەکی نوێی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەدوای جەژنەوە سەردانیکردنی زیندانیان لە زیندانەکان دەست پێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، چاکسازی گەورانی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای کردووە، بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە دوای جەژنەوە سەردانیکردنی زیندانیان دەست پێدەکاتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، دەستپێکردنەوەکان بە مەرج دەبێت، بە شێوەیەک قەرەباڵغی دروست نەبێت، هەر بۆیە سەردانیکردن بۆ کەسی پلە یەکی زیندانی دەست پێدەکاتەوە، هاوکات پێویستە پشکنینی کۆرۆنایان کردبێت و ماسک و دەستکێشیان بەکار هێنابێت.
چاکسازی ئاشکراشی کردووە، لە ماوەی ئایندەدا زانیاری زیادتر لەو بارەیەوە دەخەنە روو.