تووشبوان بە کۆرۆنا لە عێراق لە ١٠٠هەزار کەس نزیکدەبێتەوە

عێراق 21/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئێستا ٩٧هەزار  و١٥٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش رێژەی٦٦،٨٪یان چاکبوونەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تەمموز وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٤٦٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە.

ئاشکراشی کردووە، لە هەمان کاتدا دوو هەزار و ١١٤کەس چاکبوونەتەوە و ٨١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتۆتە ٩٧هەزار و ١٥٩ کەس.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا